Nurse
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Nurse, Health/Beauty, sara Street, Irbil.
#ھەندێ لەکورتکراوەکان بۆ ئاسان لەبەرکردنی ناوی دەرمانەکان
1--- ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە prazol
( جگە لە Aripiprazole ئەوە ) ئەوە لە گرۆپی چارەسەری گەدەیە لە خێزانی ppi ( proton pump inhapeter)
وەک:
1-lanzoPRAZOL
2-omePRAZOL
3-esomePRAZOL
4-rapiPRAZOL
5-pantoPRAZOL
2---ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە sartanئەوە بۆ فشاری خۆین زەخت بەکاردێت وەک :
1-candiSARTAN
2-irpeSARTAN
3-telmiSARTAN
4-valSARTAN
5-loSARTAN
6-eproSARTAN
7- OLMESARTAN
3--- ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە VASTATINئەوە بۆ کوریسترۆلە وەک :
1-loVASTATIN
2-praVASTATIN
3-atorVASTATIN
4-simVASTATIN
5-fluVASTATIN
6-rosuVASTATIN
4---ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە CONAZOL ئەوە دژە کەڕووە وەک :
1-miCONAZOL
2-itraCONAZOL
3-ketoCONAZOL
4-fluCONAZOL
5-isoCONAZOL
6-sertaCONAZOL
5--- ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە gliptin ئەوە بۆ شەکرەیە وەک:
1-vinlaGLIPTIN
2-saxaGLIPTIN
3-linaGLIPTIN
4-sitaGLIPTIN
5- ALOGLIPTIN
6--- ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە PRIL ئەوە بۆ بەرزی پەستانی خوێنە وەک :
1-captoPRIL
2-lisnoPRIL
3-enalaPRIL
4- RAMIPRIL
7--- ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە osin ئەوە بۆ پرۆستاتە وەک
1-doxaZOSIN
2-prazOSIN
3-terazOSIN
4-alfuzOSIN
5- tamsulOSIN
بەهیوای سوود بینین
24/04/2021
بسم اللە الرحم الرحیم.
🔰کەمخوێنی ( Anemia ) چییە ؟
کەمخوێنی بریتیە لەو حاڵەتەی کە خانەی خڕۆکە سوورەکان یان هیمۆگڵۆبین ڕێژەیان کەمترە لە ڕێژەی ئاسایی, کەمخوێنی لەوانەیە هۆکارەکەی جین بێت .
🔹 بۆ پیاوان ئاستی کەمی هیمۆگلۆبین ڕێژەکەی کەمترە لە ١٣ گرام /١٠٠مل و بۆ ئافرەتان ١١ گرام /١٠٠مل .
🔸 کەمخوێنی هۆیەکەی بریتیە لە کەمی لە ڕێژەی بەرهەمهێنانی خانەی خڕۆکە سورەکان یان هیمۆگڵۆبین یاخوود بەهۆی لە دەست دانی بڕێکی زۆری خوێن لە حاڵەتێکی لەناکاوی وەک خوێنبەربوون .
🔻 نیشانەکانی :
١- هەستکردن بە ماندوێتی
٢- ڕەنگ زەردبوونی ڕووخسار
٣- بێهێزی
٤-سەرئێشە
٥-نزمی پلەی گەرمی لەش
٦-سڕبوون و ساردبونی پەلەکان
🔹کەمخوێنی دەدۆزرێنەوە لە ڕێگەی ئامێری (CBC) بەهۆی یەکێک لەمانەوە
1(RBC) count
2 hematocrit
3 Hemoglobin
🔸 پۆلین کردنی کەمخوێنی بریتیە لە ڕێگەی (MCV) کە تێکڕای قەبارەی خانەکانی خرۆکەی سووری تێدا بەدەردەکەوێ :
١- ئەگەر ڕێژەی (MCV) کەمبوو (کەمتر بوو لە ٨٠) ئەوا پێی دەوترێ (microcytic anemia)
٢-ئەگەر ڕێژەی (MCV) نۆڕمال بوو (٨٠-١٠٠) ئەوا پێی دەوترێ (normocytic anemia)
٣-ئەگەر ڕێژەی (MCV) زۆر بوو ئەوا پێی دەوترێ (macrocytic anemia)
🔻هۆکارەکانی کەم خوێنی:
(کەمی ئاسن -کەمی ڤایتامین B12-نەخۆشی بۆماوەیی وەک سالاسیمیا-....) , ئەو دوو جۆرەی زۆر باون بریتین لە :
١- کەمی ئاسن :کە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی بەرهەمهێنانی هیمۆگڵۆبین کە بنچینە و سەرەکیترین پێکهاتە خڕۆکە سوورەکانە
٢- کەمی ڤایتامین B12: ئەم ڤایتامینە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ گەشەی خڕۆکە سوورەکان .
🔹چارەسەری :
1- لە ڕێگەی گواستنەوەی خوێنەوە
2- باشترین سەرچاوەکان بۆ زیادبوونی خوێن ئەمانەی خوارەوەن :
١ـ بەرووبوومی ئاژەڵیی وەک"جگەر،گورچیلە، دڵ، هەموو شیرەمەنییەکان".
٢ـ چەوەنەر و "البنجر" " خانە سوورەکانی خوێن چالاک دەکات و ئۆکسجین دەگەیەنێتە هەموو بەشەکانی لەش".
٣ـ سپێناخ " سەرچاوەیەکی زۆر گەورەی ئاسنە
٤ـ بایەم .
٥ـ هەنار " ئاسن و ڤیتامین C زۆری تیدایە".
٦ـ هێلکە " سەرچاوەیەکی گرنگی پڕۆتینە و دژە ئۆکسانە و ڤیتامینات لە لەشدا کۆدەکاتەوە، ڕۆژی هێلکەیەک بە بەردەوامی زۆر بەسوودە.
٧- مێوژ.
26/10/2020
ناوی ئەم پرۆسیجەرە چیەو چی کاتێ دەکرێ؟؟
25/09/2020
....
ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت بۆ دیاریکردنی جۆری گروپی خوێن وەک ( A , B , AB , O )
لەم کاتەنەدا پشکنینی جۆری خوێن دەکرێت :-
1- لە کاتی گواستنەوەی خوێن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر.
2- لە کاتی سکپڕیدا.
:-
1- سەرەتا پەنجەی کەسەکە بە Lancet کون دەکەین و پاشان 3 دڵۆپ لە خوێن دوور لە یەکتر لەسەر Slide ێک دا دەنێین.
2- پاشان یەکی یەک دڵۆپ لە Reagente anti A و Reagente anti B و Reagente anti D بە جیا دەکەینە پاڵ 3 دڵۆپە خوێنەکە لەسەر Slide کە پاشان بە Stirer ێک reagent کان لەگەڵ خوێنەکان تێکەڵ دەکەین .
:-
أ- ئەگەر ئەو خوێنەی لەگەڵ Reagente anti A دایە agglutinatione کرد واتە( کڵۆت بوو ) ئەوا جۆری خوێنەکە دەبێتە A وە ئەگەر لە هەمان کاتدا Reagente anti D کەش agglutination کردئەوا جۆری خوێنەکەی دەبێتە +A وە ئەگەر Reagent anti D کە agglutination نەکرد ئەوا جۆری خوێنەکە -A .
ب- ئەگەر ئەو خوێنەی لەگەڵ Reagent anti B دایە agglutination کرد ئەوا جۆری خوێنەکە دەبێتە B وە ئەگەر لە هەمان کاتدا Reagent anti D کەش agglutination کرد ئەوا جۆری خوێنەکە +B بەڵام ئەگەر Reagent anti D کە agglutination نەکرد جۆری خوێنەکە -B .
ج- ئەگەر Reagent anti A و Reagent anti B کە agglutination کرد لە هەمان کاتدا جۆری خوێنەکە AB . وە ئەگەر Reagent anti D کەش agglutinaion کرد لەگەڵیان ئەوا جۆری خوێنەکە +AB وە ئەگەر Reagent anti D کە agglutinatinatio نەکرد جۆری خوێنەکە -AB.
د - ئەگەر تەنها Reagent anti D کە agglutination کرد ئەوا جۆری خوێنەکە +O بەڵام ئەگەر هیچکامیان agglutination یان نەکرد جۆری خوێنەکە -O.
چەند سوودێکی سەرسوھێنەری تێکەڵەی قە نەفل لەگەڵ شیر
بڵاوی کەنەوە لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی.
سوودە سەرسوڕھێنەرەکانی ئەم پێکھاتەیەش بریتی لە:
بەکاردێت بۆ
١. چارەسەرکردنی حاڵەت نەزۆکی .
٢. لاوازی سێکسی .
٣. لاوازی دڵ و گەدە و گورچیلە.
٤. چارەسەری رۆماتیزم و جومگەکان .
٥. ئازاری جومگەکان.
٦. چارەسەری بۆ نەخۆشی رەبۆ و بەلغەم و کۆخە و گیرانی لوت .
٧. چارەسەری دەنگ کزبوون.
٨. خراپ ھەرس کردنی خواردن.
٩. لاوازی بیرکردنەوە و خراپ تێگەیشتن .
١٠. غازاتی نێو گەدە و کۆلۆن.
١١. لاوازی ماسولکەکانی بۆری میز و میز بەخۆ داکردن .
١٢. لاوازی پدوەکان و ددانەکان و کەم کردنەوەی ئازارەکانیان.
١٣. لاوازی گشتی و ھەست کردن بە خاووبوونەوە.
١٤. لاوازی سووڕی مانگانەی ئافرەتان.
١٥ز لاوازی بینین و چاو .
١٦. چارەسەری قینچکەی رووخسار و ئاوسانی پێست دەکات و سوودی ھەیە بۆ پێوەدانی زیندەوەران.
١٧. کاری شەکر لە خوێن رێک دەخات و پارێزگاری لە ھاوسەنگیەکەی دەکات.
١٨. یارمەتی دەرە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی بەھۆی سەرماوە تووشی مرۆڤ دەبێت.
١٩. چارەسەری ئازاری گەروو و لەوزەتێن دەکات.
٢٠. یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی ژێرپەنجە.
٢١. یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری دڵەراوکێ و حاڵەتە دەرونیەکان.
٢٢. چارەسەری نەخۆشیەکانی بەواسیر دەکات .
٢٣. یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری برینی گەدە و ئاوسانی گەدە.
٢٤. دژە ڤایرۆسە و دەتواندرێت وەک پاککەرەوەی برین بەکار بێت.
چۆنیەتی دروست کردن .
بریتی لە تێکەڵ کردنی یەک کەوچکی بچووکی قەرنەفل لەگەڵ شیر و خواردنەوەی لەبەیانیان پێش نان خواردن .
13/09/2020
ڤالپرۆیک ئەسید Valproic acid
-
ناوی تجاری : دیپاکین Depakine
-
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی گەشکە(گەشکەی نادیار و گشتی و گرژبوونی ماسولکەکانی لەش ) ، ناتەوای جوڵەی ئەندامەکانی لەش ، وە بەکاردێت بۆ نەخۆشی مانیا ، ھەندێ جاریش بەکاردێت بۆ شەقیقە و گەشکەی تادار لە مندالدا بەس ئەمە زۆر بەکارنایات ، وە بەکاردێت بۆ نەخۆشی Bipolar disorder ، وە بەکاردێت بۆ کەم کردنەوەی پەستانی دەروونی .
-
کاریگەری لاوەکی :
گێژبوون ، ناتەواوی کۆئەندامی ھەرس ، ھەندی جار ھەلەشەیی ، بێ خەوی ، ناتەواوی بینین ، کۆکە ، ئاوسانی ئەندامەکانی لەش ، گۆرینی رەنگی میز .
-
شێوەکانی دەرمان :
حەب : ١٢٥ ملغ ، ٢٠٠ ملغ ، ٢٥٠ ملغ ، ٥٠٠ ملغ
کبسول : ١٢٥ ملغ ، ٢٥٠ ملغ
دەرزی : ١٠٠ ملغ ٥ مل
شروب : ٢٠٠ ملغ مل, ٥٧.٦٤ملغ ٥ مل
قگرە : ٢٠٠ ملغ مل
-
رێژەی دەرمان :
وەرگرتنی دەرمانەکە بە پێی رێنمایی دکتۆر و کەیسی نەخۆشیەکە ئەگۆرێت .
-
ووریابە :
بۆ ئافرەتی سکپر : لە ماوەی سوری دووگیانیدا نابێت ئەم دەرمانە وەربگیرێت چونکە کاریگەری ھەیە لەسەر کۆرپەلە .
-
بۆ ئافرەتی شیردەر : ئەتوانرێت دایکی شیردەر ئەم دەرمانە وەربگێرێت بەلام ھەر کاتێ ئەم نیشانانەی تێدا دەرکەوت وەکو زەردووی و ژەھراوی بوونی جگەر ئەوا ئەبیت وەرنەگیرێت .
ھەڵەیەکی زەق ھەیە کە زۆربەی خەڵک پێیان وایە کە حەبی پەنەدۆڵی سوور لەھەمووان جۆرەکانی دیکەی پەنادۆڵ بەھێزترە و کاریگەری زیاترە , بەڵام لێرەدا ھەندێک زانیاری دەخەینە روو کە تێیدا دەردەکەوێت ھەر جۆرێکی حەبی پەنەدوڵ پێکھاتە و بەکارھێنانی خۆی ھەیە..
جۆرەکانی پەنەدۆڵ
پەنەدۆڵی شین .. (Blue)..
پێکھاتووە لە ٥٠٠ ملگم پاراستیمۆل .
بەکاردێت بۆ , بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی تا و سەر ئێشە
پەنەدۆڵی سوور .. (Extra).
پێکھاتووە لە ٥٠٠ ملگم پاراستیمۆل و ٦٥ ملگم کافیین .
بەکاردێت بۆ ژانی ددان , ژانی گوێ , ژانی ماسولەکەکان , ژانی سووڕی مانگانەی ئافرەتان , ھەروەھا بۆ نزم کردنەوەی پلەی گەرمی لەش , بەلام وا باشترە لە کاتی سەرئێشەیەک کە لەماندووبوون پەیدابووە بەکار نەیەت, چونکە مادەی کافیین کە لەناو حەبەکە دایە مێشک بە ئاگا دەھێنێتەوە , ئەمەش ئێشەکانی زیاتر دەکات .
پەنەدۆڵی cold and flu
پێک دێت لە ٦٠٠ ملگم پاراستیمۆل و ٤٠ ملگم ئەسکۆربیک ئەسید (لەناو لیمۆ ھەیە) ھەروەھا لە نێو پێکھاتەکەی ئەم مادانە ھەیە , سکرۆز , سیترات سۆدیۆم , نیشاستەی دەرە , کالامیت سۆدیۆم , سۆدیۆم سکرین , تامی لیمۆ , ھەنگوین و کارامێل
بەکاردێت بۆ لەناوبردنی نیشانەکانی ئەنفلوەنزا وەک سەر ئێشە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی , ئەو جۆرەی لەناو قووتوە سەوزەکە دایە مادەی دژە (ھستامین ) کە تووشی خەواڵوت دەکات .
پەنەدوڵی sinus
پێکھاتووە لە ٥٠٠ ملگم پاراستیمۆل و ٣٠ ملگم سۆدۆفیدرین ھایدرۆکلۆرید .
بەکاردێت بۆ نەھێشتنی لووت گیران و ئازاری جیوبی لووت , نابێت ئەوانەی پاڵەپەستۆی خوێنیان ھەیە ئەم دەرمانە بەکار بھێنن , یا ئەوانەی نەخۆشی خوێنبەری تاجییان ھەیە یاخود ئەوانەی نەخۆشی دڵیان ھەیە .
پەنەدۆڵیNight
پێک دێت لە پاراستیمۆل , ھیدرۆکلۆرید دیفینھیدرامین , دژە ھستامین ..
بەکاردێت بۆ، یارمەتیت دەدات بۆ خەوتن ئەمەش وا دەکات سودی ھەبێت بۆ ئەوانەی ئازاریان ھەیە و خەویان لێناکەوێت , زۆرباشە بۆ ئازاری سەر ئێشە و نیوە سەر ئێشە و ئازاری پشت , رۆماتیزم و ئازاری ماسولکەکان , ئازاری دەمارەکان و ئازاری ددان و سووری مانگانەی ئافرەت .
تێبینیەکی گرنگ ..
پەنادۆڵی سەوز تایبەت بە ئەنفلوەنزا , نابێت ئەو کەسانەی نەخۆشی پاڵەپەستۆی خوێنیان ھەیە بە ھیچ شێوەیەک بەکاری بھێنن .
دەربارەی دەرمانەکانی دژە مەینی خوێن ، ئەو دەرمانانە پێش ئەوەی نەشتەرگەری بکرێ بۆ نەخۆشێکــ کە ئەو جۆرە دەرمانانەی هەبیت دەبێت پێش نەشتەرگەری بوەستی لەبەکارهێنانی بۆ ئەوەش هەر دەرمانی کاتی پێویستی دەوێ بۆ واز هێنان لێی و نەهێشتنی مەترسیەکانی لە کاتی نەشتەرگەری لە خواروە هەر دەرمانێکــ و کاتی پێویستی وازهێنانەکەی بەهیوای سوودد
When to Stop Antithrombotic Treatments Before Surgery ⁉️
كەی پێویستە دەرمانەكانی دژە مەینی خوێن بوەستێنرێت پێش نەشتەرگەری.
🔼Aspirin
before 7 - 10 days
ئەسپرین دەبیت 7بۆ 10 پێش نەشتەرگەریەکە وازی لێ بهێنرێ
🔼Warfarin
before 5 days
وارفارین دەبیت 5ڕۆژ پێش نەشتەرگەری وازی لێ بهێنرێ ، بۆ ئەوانەی خوارەوەش هەر هەمان ڕوونکردنەوە
🔼Rivaroxaban
before 24 hours
🔼Enoxaparin
before 24 hours
🔼Heparin
before 6- 12 hours
🔼Clopidogrel
before 5 days
نیو بەنج :.بەنجی نیوە یاخود نیو بەنج چییە؟.گرنگترین زانیاری دەربارەی نیو بەنج چییە؟.سودو کاریگەریە لاوەکیەکانی نیو بەنج چییە؟
نیو بەنج بریتییە لە سڕکردنی بەشی خوارەوەی لەش لە ناوکەوە بەرەو خوار لەڕێگەی پێدانی مادەیەکی سڕکەر لە ڕێگەی پشتەوە بۆ ناو ئەو شلەیەی دەوری دڕکە پەتک دەدات یاخود بۆ نێو ئەو بۆشاییەی لەنێوان دڕکە پەتک و ئەو پەردەیەی دەوری دەدات،ئەویش بەهۆی دەرزیەکی تایبەتەوە.
چۆن نیوبەنج ئەنجام ئەدرێت؟
نەخۆشەکە لەسەر مێزی نەشتەرگەری دائەنیشێنرێت پشتی لەخوار پەراسووەکانییەوە هەتاوەکو سمتی بە ماددەیەکی وەك ئیسپرتۆ پاکژئەکرێتەوە دوای ئەوە داوا لە نەخۆش ئەکرێت پشتی دەرپەڕێنێت و نەجووڵێت لەکاتی پیاکردنی دەرزییەکی زۆر باریك بە پشتیدا کە بە هۆیەوە دەرمانەکەی تێئەکرێت، پاشان نەخۆشەکە پاڵئەخرێت و ووردە ووردە هەست بە سڕبوون و مێروولەکردن ئەکات کەمێك لەسەروو ناوکەوە هەتاکو پاژنەی پێ ئەمە بەپێی بەرزونزمی ئەو ئاستەی دەرمانەکەی تێکراوە،تاکو بەتەواوەتی قاچەکانی نەخۆش قورس ئەبێت و ناتوانێت بیانجوڵێنێتەوە و هەستی نامێنێت.
سودەکانی نیوو بەنج:
1.نەخۆش هۆشی تەواوی دەبێت و دەتوانێت ئاگاداری تەواوی نەشتەرگەریەکە بێت.
2.هەناسەدان ناوەستێت و پێویستی بە هەناسەدانی دەسکرد نابێت.
3.گەڕانەوەی جوڵەی ڕیخۆڵەکان بە شێوەی خێراتر ،کە وادەکات نەخۆشەکە بەشێوەی خێراتر بخوات و بخواتەوە.
4.کەمکردنەوەی ڕێژەی پێدانی ئەو دەرمانانەی پێویستە لە ڕێگەی دەمارەوە بدرێن لەکاتی بێهۆشکردنی گشتیدا کە لەوانەیە کاریگەری لەوەکی هەبێت وەک ڕشانەوەو دڵتێکەڵهاتن.
کاریگەریە لاوەکیەکانی نیو بەنج:
1.دابەزینی فشاری خوێن.
2.سەرئێشەو ڕەقبونی ماسولکەکانی مل.
3.دومەڵ یاخود کۆبونەوەی خوێن لەوناوچەیەی دەرزی نیو بەنجی لێدراوە،زۆر بەکەمی ئەم حاڵەتە ڕودەدات.
4. برینداربوونی بەشی خوارەوەی دڕکەپەتک.
ئەکەسانەی نابێت دەرزی نیووبەنجیان ب. بەکاربهێندرێت:
1.ڕازینەبوونی نەخۆش بە بەکارهێنانی دەرزی نیووبەنج.
2.بوونی برین یان هەوکردن لەوناوچەیەی کە بەنجەکی بۆ بەکاردەهێنرێت.
3. لە کاتی بوونی خوێن بەربوونێکی زۆر بەەهۆی ڕوداوێکەوە.
4.بوونی گرێ و لوو لە مێشکدا یاخود هەوکردنی پەردەی دەماغ.
5.کەسێک چەندجارێک نەشتەرگەری فەقەراتی بۆ کرابێت.
پێویسته هەموو نەخۆشێک دوای نەشتەرگەری کە نیو بەنجی بۆ بەکارهێندرابێت بەلایەنی کەمەوە 6-8کاژێر لەسەر پشت پاڵکەوێت بۆ ئەوەی توشی سەرئێشەی پاش نیوو بەنج نەبێت،هەتا دەتوانێت شلەمەنی زۆر بخوات،دورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کەبە ئەستەم هەرس دەبن.
سلاو هاورێیان
وانەی هەشتەم
Kidney function test
پشکنینی فرمانەکانی گورچیلە
یەکەم*
Blood Urea Nitrogen
ئەم پشکنینە بۆ هەڵسەنگاندنی کاری گورچیلە و میزەرۆ دەکرێت کە ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە لە خوێن دا لە حاڵەتەکانی شکستی گورچیلە و تێکچوونی میزەڕۆ.
ڕێژەی ئاسایی....
Normal range:
7-48 mg/dl
پشکنینی دووەم*
S. Creatinine
ئەم پشکنینە زۆر وردتر و دەقیقترە بۆ هەڵسەنگاندنی کار و فرمانەکانی گورچیلە کە ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە لە کاتی سست و کەمی چالاکی گورچیلە وە بەردەوام ئەو پشکنینە پێویستە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە و زەختیان هەیە......
Normal ranges:
0.4-1.2 mg/dl
سێیەم *
uric acid
ئەمەش زیاد بونی دەبیتە هۆی تێکجون و پەک کەوتنی گوەچیلە و وە دەبیتە هۆی نەخۆشئ پاشا داء الملوک
Normal range:
2.2 _7 mg/dl
or less than 7 mg/Dl
ڕێژەی ئاسای
۲.۲ بۆ ۷
یان
دەبێت لە ۷ کەمتر بێت
تکایە لیک و کۆمێنت بکەن
تەندروست باش بن
سلاو هاورێیان
وانەی حەوتەم
General stool
examination
GSE
فەحسی گشیی پیسی
لیرەدا باسی فەحسی پیسی دەکەین و هەر ناتەواویەک لە پیسی هەبیت لیرە دەزانین
یەکەم رەنگی پیسی Color
دەبیت رەنگی پیسی قاوەی بیت
دووەم
دەبێت پیسی نەرم soft بیت
ئەگەر پیسی رەق بەو واتە solid بوو ئەوو واتە قەبزە
ئەگەر شل بوو liquid ئەوا واتە سکچونی هەیە..
سێیەم
ئەگەر لە پیسیدا RBC هەبوو واتە بونئ خوێن لە پیسیدا ئەمەش بە هۆی مایەسیری،برینی گەدە یان برین لە کۆئەندامی هەرس
چوارەم
بونی بەکتریا لە پیسیدا
هەر بەکتریایەک لە پیسیدا هەبیت دەردەکەویت
پێنجەم
بونی هەوکردن pus cell واتە بونئ هەوکردن لە پیسیدا کە زۆر جار بەهۆی ئەم هەوکردنەوە توشی سکچون دەبیت.
شەشەم
بونی کرم لە پیسیدا هەر کرمیک لە پسیدا هەبیت ئەوا ناوی کرمەکەش دەنوسریت
حەوتەم
بوونئ کەڕوو monilla واتە کەڕوو لە پیسیدا هەیە
#تێبینی
بۆ هەر هەوکردن و کەروو و بەکتریایەک نوسرابوو 1_5,,,4-2,,2,3 ئەوا تا ڕادەیەک ئاساییە بەڵام ئەگەت بوو بە (+) ئەوا پێویستی بە دەرمانە.
تەدروست باش بن
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Telephone
Website
Address
Irbil
