Ali Ismael
تایبەت بەکار و چالاکی خۆ پیشاندەرانی کوردانی بەریتانیا
28/08/2025
تاوانکی زۆر نامرۆڤانە
25/06/2025
بۆ سەرجەم گیراوان و ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان
ئێمە وەک ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ زۆر بە توندی ئیدانەی ئاسایش و هێزە ئەمنیەکان کوردستان و بە تایبەت شاری سلێمانی دەکەین کە بڕیار بوو ڕۆژی پێنج شەمە بەرواری ٢٦/٦/٢٠٢٥ خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان ڕێک بخرێت بە تایبەت لە شاری سلێمانی .
لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بۆ ماوەی زیاتر لە (٥٥) ڕۆژ ئەمە سەرەڕایی نەبوونی خزمەتگوزاریە گشتیەکان و جەندین قەیرانی تر لە هەرێمی کوردستان .
بەڵام بەداخەوە دوێنێ شەو لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە لە نیوەی شەودا هەڵدەکوتنە سەر سەرجەم ڕێکخەرانی ئەو خۆپێشاندانە کە بڕیاربوو خۆپێشاندانێکی گەورە ئەنجام بدەن لە شاری سلێمانی .
بۆ شوێنێکی نادیار یان دەبن و سەرجەمیان دەستگیر دەکرێن .
بۆیە ئێمە وەک دەستەی کارگێڕی و سەرجەم ئەندامان و چالاکوانانی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ پشتگیری سەرجەم داوا ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەکەین و ئیدانەی ئەو کارەی دەزگا ئەمنیەکانی شاری سلێمانی دەکەین .
ئەمە پێشێل کردنێکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین و سەرکوت کردنی ئازادیەکانە.
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ
٢٥/٦/٢٠٢٥
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Address
Cardiff
CF241LP
