Yousif physio

Yousif physio

Share

چاره‌سه‌ری سروشتی له‌ ناوه‌وه‌ی شار و ده‌ره‌وه‌ی شار

27/07/2023
Photos from Yousif physio's post 12/06/2023

هەوکردنی ئێسک و جومگە (سەوەفان ئەژنۆ):باوترین جۆری هەوکردنی جومگەکانی ئەژنۆیە کاتێک ڕوودەدات کە کڕکڕاگە( ئیسکە نەرمە ) کۆتا ئیسکەکان تووشی داخوران ئەبن کە وەکو کوشین وایە لە نێوان جومگەکانی ئەژنۆدا.
ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و ڕەقبوون و ئاوسانی لە جومگەکەدا .

نیشانەکانی هەوکردنی ئێسک و جومگەکان بریتین لە:

1/ ئازار : لەوانەیە جومگەکانی تووشبوو لە کاتی جووڵە یان دوای جووڵە ئازاریان هەبێت.
2/ ڕەقبوون : ڕەنگە ڕەقبوونی جومگەکان لە کاتی بەئاگابوونەوە یان دوای ناچالاکبوون زۆرترین هەست پێبکرێت.
3/ لەدەستدانی جووڵە .
4/ سوربونەوەی یاخود هەلئاوسان لە جومگەکەدا .
5/ ئێسک و پروسکی زیادە لە جومگەکە ، بیستنی دەنگی لە جومگەکەدا لەکاتی جووڵە .

هۆکاری هەوکردنی ئێسک و جومگەی ئەژنۆ چییە؟

1/ تەمەن : لەگەڵ بەرزبونەوەی تەمەن کڕکڕاگە تەنک دەبێتەوە .

2/ کێش : کێش دەبێتە هۆی زیادبوونی فشار لەسەر هەموو جومگەکان بەتایبەتی ئەژنۆکان.

3/ بۆماوەیی : ئەمەش گۆڕانکارییە بۆماوەییەکان دەگرێتەوە کە ڕەنگە کەسێک زیاتر تووشی هەوکردنی ئێسک و جومگەی ئەژنۆ بێت. هەروەها لەوانەیە بەهۆی نائاسایی بۆماوەییەوە بێت لە شێوەی ئەو ئێسکانەی کە دەوری جومگەی ئەژنۆ دەدەن.

4/ ڕەگەز: ژنانی تەمەن ٥٥ ساڵ و سەرووتر ئەگەری تووشبوونیان بە هەوکردنی ئێسک و جومگەی ئەژنۆ زیاترە لە پیاوان.

5/ دووبارەبوونەوەی برینداربوونی : ئەمانە بەزۆری لە ئەنجامی جۆری ئەو کارەی مرۆڤ هەیەتی. ئەو کەسانەی کە هەندێک پیشەیان هەیە کە چالاکییەکی زۆریان لەخۆدەگرێت کە دەبێتە هۆی فشاری جومگەکە، وەک زۆر مانەوە لەسەر ئەژنۆ، ، یان بەرزکردنەوەی کێشی قورس ئەگەری تووشبوونیان بە هەوکردنی ئێسک و جومگەی ئەژنۆ زیاترە بەهۆی فشاری بەردەوام لەسەر جومگەکە .

6/ وەرزشی : ئەو وەرزشوانانەی کە بەشدارن لە تۆپی پێ، تێنس، یان ڕاکردنی مەودای دوور لەوانەیە مەترسی زیاتریان لەسەر بێت بۆ تووشبوون بە هەوکردنی ئێسک و جومگەی ئەژنۆ. واتە وەرزشوانان پێویستە ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ ئەوەی تووشی پێکان نەبن. بەڵام گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە وەرزشی مامناوەندی بەردەوام جومگەکان بەهێز دەکات و دەتوانێت مەترسی هەوکردنی ئێسک و جومگەکان کەم بکاتەوە. لە ڕاستیدا لاوازی ماسولکەکانی دەوروبەری ئەژنۆ دەبێتە هۆی هەوکردنی ئێسک و جومگە.

7/ نەخۆشیەکانی تر : هەروەها ئەو کەسانەی تووشی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی بوون، کە دووەم جۆری باوی هەوکردنی جومگەکانە (RA)، ئەگەری تووشبوونیان بە هەوکردنی ئێسک و جومگەکان زیاترە. هەروەها ئەو کەسانەی کە هەندێک تێکچوونی گۆڕانکاری خۆراکیان هەیە، وەکو باری زۆری ئاسن یان هۆرمۆنی زیادەی گەشەکردن، مەترسی تووشبوونیان بە هەوکردنی ئێسک و جومگەکان زیاترە.

خۆشبەختانە چارەسەرکردن سروشتی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ناڕەحەتی وە رەقبوون لە جومگەکەدا.
بۆ وەرگرتنی چارەسەر یان زانیاری زیاتر نامە بۆ پەیج بنێرن
بەهیوا سوودوەرگرتن هەمیشە لەش ساغ و تەندروست باش بن .
🤍🌸

08/06/2023

ئایه‌ ئه‌م وێنێیه‌ی ده‌یبینن bell's palsyه‌ یان facial palsyه‌ ؟؟
ئایه‌ bell's palsy جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ل facial palsy ؟؟
ئه‌گه‌ر جیاوازی هه‌یه‌ چیه‌ جیاوازیه‌كه‌ی ؟؟
ئایه‌ چۆن ئه‌من جیای بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ئایه‌ ئه‌وه‌ bell's palsyه یان facial palsyه‌ ؟؟
ئایه‌ bell's palsy چیه‌ وه‌ facial palsy چیه‌ ؟؟

وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌م پرسیارانه‌ به‌ ڤیدیۆیه‌كی زۆر كورت بزانن.✨✨

Photos from Yousif physio's post 21/05/2023

Trigger finger(قفولبوونی پەنجەی دەست )
قفولبونی پەنجەی دەست حاڵەتێکە کە کاریگەری لەسەر یەکێک یان زیاتر لە ڕیشاڵی پەنجەی دەست روودەدات کە نوشتاندنەوەی پەنجەی دەست قورس ئەبێت و ناتوانیت پەنجەی راستی بکاتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ریشاڵەکانی دەست توشی التیهابات بووە .

نیشانەکانی finger trigger چین؟

نیشانە سەرەتاییە باوەکان بریتین لە:

1/ئازارێکی درێژخایەن لە بنی پەنجەی گەورەت یان پەنجەیەکی تردا.
2/کۆسپ یاخود گرێیەک لە دەوری بنی پەنجە .
3/دروست بوونی دەنگێکی لەکاتی جووڵە و ڕەقبوونی پەنجە.
ئەگەر چارەسەری بۆ وەرنەگریت، ئەبێت بە دەستەکەی دیکەت پەنجەکە راست بکەیتەوە وە نیشانەکانی لە بەیانیاندا خراپتر دەبن.

ئەو کەسانەی ئەگەری تووشبوونی زیاترە بۆ trigger finger ؟

هەندێک کەس ئەگەری پەنجەی تریگەریان زیاترە لە
هەندێکی تر. بۆ نموونە لە ژناندا زیاترە وەک لە پیاوان.
هۆکارەکانی دیکەش بریتییە لە:-
1/تەمەنی لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵدا بێت
2/تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە
3/تووشبوون بە کەمی غودەی دەرەقی
4/تووشبوون بە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی
5/تووشبوون بە نەخۆشی سیل
6/ ئەنجامدانی چالاکییە دووبارەبووەکان کە دەتوانێت دەستت گرژ بکات، وەک ژەنینی ئامێرێکی مۆسیقا.
بەهیوا سوود وەرگرتن هەر ساغ وسەلامەت بن

Photos from Yousif physio's post 13/05/2023

ژان له‌ ناوچه‌ی بوتۆكس هۆكاره‌كانی :
١-له‌وانه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی زۆر به‌كارهێنانی ئه‌م شوێنه‌
٢- له‌وانه‌یه‌ زه‌ختی فه‌قه‌رات بێت
٣- یان به‌ حه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵه‌ت بێت
٤- له‌ ئه‌نجامی زۆر ده‌رزی لێدان بێت
٥- له‌وانه‌یه‌ زه‌ربه‌ك‌ بێت
٦- حادیسه‌ی سه‌یاره‌
٧-له‌وانه‌یه‌ گرێیه‌ك بێت
٨- له‌وانه‌یه‌ ئینتیهابی كیسه‌ی ئاوبێت
٩-له‌وانه‌یه‌ ره‌قبوونی ماسولكه‌كانی بوتۆكس بیت
١٠-زۆرجاریش كه‌می مادده‌كان و فیتامینات هۆكاربن

04/05/2023

کاتێک ڕوودەدات کە خوێنبەرەکان یان دەمارەکان لەلایەن ئێسکی کۆلارە یان ماسولکەکانەوە پاڵەپەستۆ دەخرێن و دەبێتە هۆی ئازار ده‌ست شل بوون و بێهێزی لە بەشی سەرەوەی پشت، مل، شان، قۆڵ و دەست زۆر جار نه‌خۆشه‌كان ناتوانن بۆ ماوه‌ی یه‌ك ده‌قه‌ ده‌ستیان رابگرن نه‌خۆش ده‌ڵێت ده‌ستم شل بوو تقه‌تم نه‌ما

Photos from Yousif physio's post 04/05/2023

‎جەڵتەی مێشک چییە؟
‏ Stroke:- بریتیە لە جەلتەی مێشک کاتێک
‎ڕوودەدات کە خوێنبەرێکی خوێن لە مێشکدا ئەتەقێت و یاخود خوێنی لێدێت، یان کاتێک خوێنبەرەکە ئەگیرێت وە رێگری ئەکات لە دابینکردنی خوێن بۆ مێشک .

سێ جۆری سەرەکی جەڵتەی مێشک هەیە:

‏١/ (TIA)Transient ischemic attack :-بریتییە لە خوێن مەین کە بە شێوەیەکی گشتی ماوەیەکی کەمە وە کاتیە دواتر کەسەکە ئاسای ئەبێتەوە وپێش ئەلێن (نوکە جەلتە).
‏2/ Ischemic stroke:-بریتییە لە گیران وەبەهۆی مەین یان پلاکی کە لە خوێنبەرەوە دروست دەبێت. نیشانە و ئاڵۆزییەکانی جەڵتەی مێشکی Ischemic دەتوانن زیاتر بمێننەوە لە نیشانەکانی TIA، یان لەوانەیە ببنە هەمیشەیی.
‏3/ hemorrhagic stroke:-بریتیە لە خوێنبەربوون بەهۆی تەقینەوە یان دزەکردنی خوێنبەرێکەوە دروست دەبێت کە دەچێتە ناو مێشکەوە.

نیشانەکانی جەلتەی مێشک چییە ؟

1/ سڕبوون یان بێهێزی لەناکاو لە دەم و قۆڵ، یان قاچدا، بەتایبەتی لە لایەکی لەش.
2/ سەرلێشێواوی لەناکاو، کێشە لە قسەکردن، یان سەختی تێگەیشتن لە قسەکردن.
3/ کێشەی لەناکاو بینین لە چاوێک یان هەردوو چاودا.
4/ کێشەی لەناکاوی ڕۆیشتن، سەرگێژخواردن،
5/ لەدەستدانی هاوسەنگی، یان نەبوونی هەماهەنگی.
6/ سەرئێشەی توندی کتوپڕ کە هیچ هۆکارێکی نادیارە.

هۆکارە سەرەکییەکانی مەترسی جەڵتەی مێشک بریتین لە:
1/ ئەوەی زۆر باوە ( بەرزی پەستان خوێن )
2/ شەکرە
3/ نەخۆشیەکانی دڵ و بۆری خوێن: ئەو حاڵەتانەی کە دەبنە هۆی گیرانی خوێنبەر.
4/ ئاستی بەرزی کۆلیسترۆڵی LDL (چەوری خراپ) .
5/ جگەرەکێشان.
6/ مێژووی خێزانی( هەبوونی جەڵتە مێشک لە خێزانەکەیان )

بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن نامە بۆ پەیج بنێرن.
بەهیوا سودوەرگرتن هەر ساغ سەلامەت بن .

03/05/2023

Congenital absence of the sternum, or a complete sternal cleft, is a rare chest wall malformation resulting from failed midline fusion during embryonic development. This abnormality can cause significant morbidity and, like other congenital anomalies, can have associated defects.

Photos from Yousif physio's post 20/04/2023

Carpal tunnel syndrome (‌چاره‌سه‌ركردن به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری)

نەخۆشی تونێلی دەست (CTS) : بریتیە لە نەخۆشییەکی باوی دەمارەیە کە کاتێک ڕوودەدات کە دەماری ناوەڕاست (median nerve )کە لە پێشەوەی قۆڵە دەڕواتە ناو لەپی دەستەوە، لە مەچەکدا فشار دەخرێتە سەر .

نیشانە سەرەتاییەکانی بریتین لە:

١/ بێهێزی و یاخود سربوونی دەست بە تایبەتی لە شەودا.
٢/ هەستدەکەت کە پەنجەکان ئاوساون.
٣/ هەستکردن بە ئازار لە پەنجەکاندا.

لەگەڵ خراپتربوونی نیشانەکان، ڕەنگە خەڵک هەست بکەن:

١/ هەستکردن بە جۆرێک لە سربوون وەکو (مێروولە کردن)
وە لە ڕۆژدا، بەتایبەتی لەگەڵ هەندێک چالاکیی وەک قسەکردن بە تەلەفۆن، خوێندنەوەی کتێب یان ڕۆژنامە، یان لێخوڕینی ئۆتۆمبێل
٢/ ئازارێکی لە سووک بۆ توند، هەندێک جار لە شەودا خراپتر و یاخود لەدەستدانی جوڵە لە دەستدا
٣/ ڕەنگە لاوازی دەستەکان ببێتە هۆی نەتوانینی گرتنی بە شتە بچووکەکان یان ئەنجامدانی ئەرکێک قورس کە بە دەستی بیکات .

هۆکاری گیرانی دەماری دەست بریتیە لە:
١/ برینداربوونی مەچەک کە دەبێتە هۆی ئاوسانی دەست بۆ نمونە ،وەکو وەرگەران یان شکان دەست .

٢/ هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم یان نەخۆشیەکانی تری جومگەکان لەدەست .
٣/ ناهاوسەنگی ڕژێنی هێلکەدان یان ڕژێنی ثایرۆد (غودە) لە ئافرەتان .
٤/ گەرانەوە یان ڕاگرتنی شلە لە کاتی دووگیانی یان وەستانی سوڕی مانگانە.

٥/ ژنان سێ هێندە زیاتر لە پیاوان ئەگەری تووشبوونیان بە CTS هەیە.
٦/ هەبوونی نەخۆشی شەکرە یان تێکچوونەکانی تری میتابۆلیک کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دەمارەکانی لەش هەیە و وایان لێدەکات زیاتر ئامادەبن بۆ پاڵەپەستۆ.

بۆ زانیاری زیاتر نامە بۆ پەیج بنێرن یاخود ژمارەی تەلەفۆن لە بایۆی پەیج داندراوە .
بەهیوا سود وەرگرتن هەر ساغ وسەلامەت بن

Want your business to be the top-listed Beauty Salon in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Website

Address


Irbil