خانم - LADY

خانم - LADY

Share

بەرهەمی سرووشتی و بێ زیان بۆ جوانکاری لەژێر چاودێری پس?

25/04/2021
Photos from ‎خانم - LADY‎'s post 21/03/2021

خورما یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان و چارەسەری زۆر نەخۆشیە، هەر بۆیە گرنگە بیخۆیت رۆژانە فەرامۆشی نەکەیت.

لەرووی تەندروستیەوە کاتێک گەدەت خاڵیە خواردنی خورما سوودێکی زۆری هەیە، چونکە چارەسەرێکی سروشتیە بۆ زۆر نەخۆشی کە لەناو خەڵکدا بڵاوە.

سوودەکانی خورما لەسەر گەدەی خاڵی:

جەستە رزگاردەکات لە ژەهراوی بوون و زیانەکانی خواردنی ناتەندروست، هاوکات رێگانادات تووشی قەبزی ببیت .

ددان بەهێز دەکات و لە کلۆربوون دەیپارێزێت و ئێسک بەهێز دەکات.

دڵ و خوێن بەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، رێژەی شەکری خوێن یەکسان دەکاتەوە.

پێست لە چرچبوونی پێش وەختە دەپارێزێت و رێگا نادات وشک بێتەوە، لەهەمانکاتدا چاو لە کزبوون و هەر نەخۆشیەکی دیکە دەپارێزێت و بەهێزی دەکات.

چالاکیەکەی کرداری میزەڵدان و گورچیلە بەهێز دەکات، هاوکات گەدە و ریخۆڵە لە شێرپەنجە دەپارێزێت.

سەرنجت بەهێز دەکات و یارمەتیت دەدات بیرکردنەوەکانت رێک بخەیتەوە، لەرووی دەروونیەوە ئارام دەکاتەوە، بەدرێژای رۆژیش وزە و هێزێکی زۆر دەبەخشێت بە لەشت.

یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و هەست بە تێری دەکەیت بۆ ماوەیەکی زۆر.

ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن یەکسان دەکاتەوە و کارەکانی جگەر چالاک دەکات.

چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشیەکانی قورگ و کۆکە، هەوکردنی سییەکان.

خواردنی خورما یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو خانمانەی دووگیان بۆ ئەوەی بە سروشتی منداڵیان ببێت بە ئاسانی.

Photos from ‎خانم - LADY‎'s post 21/03/2021

نیسک لەگەڵ ئەوەی خواردنێکی سووک و خۆشە چەندین سوودی گرنگیشی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە لەوانە:


• ھێزی بەرگری لەش بەھێز دەکات و دەیپارێیزی لەھەندێک نەخۆشی وەک ھەڵامەت بەتایبەتی لە وەرزی زستان.

• پارێزگاری لە تەندروستی ئێسک دەکات و بەھێزی دەکات و دەیپارێزی لە لاوازی .

• ددانی مرۆڤ بەھێز دەکات و رێگری لە کلۆربوون دەکات و پدووی مرۆڤ دەپارێزێت لە ئاوسان .

• پارێزگاری لە دڵی مرۆڤ دەکات و رێگری لە جەڵتە دەکات .
• نیسک کار دەکات لەسەر بەھێزکردن و چالاککردنی کۆئەندامی دەمار چونکە ڤیتامین بی لە خۆ دەگرێت.

• نیسک یارمەتیدەرە بۆ ئاسانکردنی کرداری ھەرس.

• ھێزێکی زۆر بە ئافرەتی دووگیان دەبەخشێت و پارێزگاری لە کۆرپەلەی ناو سکی دەکات .

• وات لێدەکات ھەست بە تێربوون بکەیت و ئەمەش زۆرباشە بۆ دابەزاندنی کێش.

• نیسک چارەسەری کەم خوێنی دەکات، چونکە توخمی ئاسن لە خۆ دەگرێت .

• نیسک یارمەتیدەرە بۆ دەرکردنی ژەھری ناو لەش .

• نیسک وا دەکات مرۆڤ میزی زیاتر بکات ئەمەش بۆ گوریچلەکان باشە.

• نیسک پارێزگاری لە ھێزی چاو دەکات .

• نیسک پێستی مرۆڤ دەپارێزێت و پیربوون دوادەخات چونکە ڤیتامین ئەی لە خۆ دەگرێت .

• نیسک رێگری لە قەبزی دەکات و مرۆڤ دەپارێزێت لە ھەرسی خراپ.

Photos from ‎خانم - LADY‎'s post 21/03/2021

زه‌نجه‌فیل له‌وخۆراکانه‌یه‌ زیاترین سودی ته‌ندروستیان هه‌یه‌ چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌کات لێره‌دا باسی چۆنێتی ئاماده‌کردن و ئه‌وسودانه‌ی ده‌که‌ین که‌ به‌له‌شمان ده‌گه‌یه‌نێت .

سوده‌کانی زه‌نجه‌فیل :

•ژاماره‌یه‌کی زۆر وزه‌ به‌له‌خش ده‌به‌خشێت
•کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌رسکردن ده‌بێت
•چاره‌سه‌ری لاوازی سوری خوێن ده‌کات
•چاره‌سه‌ری گیرانی ملوله‌کانی خوێن ده‌کات
•لێدانه‌کانی دڵ رێکده‌کاته‌وه‌
•به‌شێوه‌یه‌کی باش چاره‌سه‌ری هه‌وکردن ده‌کات
•ئازارکه‌مده‌کاته‌وه‌
•کۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێزده‌کات
•ئه‌گه‌ره‌کانی توشبون به‌ نه‌خۆشی دڵ که‌مده‌کاته‌وه‌
•خانه‌ شێر په‌نجه‌ییه‌کان له‌ناوده‌بات
•چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌کره‌ ده‌کات
•کاری هه‌رسکردن و کردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی پاش ماوه‌ی خۆراک ئاسانده‌کات
•به‌شێوه‌یه‌کی باش ڤایرۆس و به‌کتریای ناو له‌ش له‌ناوده‌بات
•باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ سه‌رئێشه‌ و چاره‌سه‌ری په‌تا و هه‌ڵامه‌ت ده‌کات

Photos from ‎خانم - LADY‎'s post 21/03/2021

سودەکانی لیمۆ بۆ پێست، موعجیزەیەکی سادەی پێست!
🔸لیمۆ بۆ چارەسەری زیپکە؛ قاژێک لیمۆ بهێنە ڕاستەوخۆ یان بەلۆکە بیتکێنە بە سەر دەموچاوتا و جوان مەساج بکە دوای نیو کاتژمێر بە ئاوی سارد بیشۆ،
🔸لیمۆ بۆ سپی کردنەوەی پێست؛ دوو کەوچک ئاوی لیمۆ و دوو کەوچک ئاو تێکەڵ بکە و بیدە لە دەم و چاو گەردن و ملت و ئەو شوێنانەی دەتەوێت سپی بکەیتەوە و دوای نیو کاتژمێر بیشۆ بە ئاوی سارد،
🔸لیمۆ بۆ لابردنی زیپکەی سەر ڕەش؛ هەندێک لە زیپکەی دەم و چاو نوکێکی ڕەشیان هەیە بەتایبەت ئەوانەی دەور و سەری لوت بۆ چارەسەری ئەمە ئاوی لیمۆ باشترین چارەسەرە بۆ پاک کردنەوە و کەم کردنەوەی چەوری پێست،
🔸لیمۆ بۆ ترەکینی ڕەشی بن ئەژنۆ و باڵ و ڕان؛ بە هەمان شێوە ئاوی لیمۆ بدە لەو شوێنانەی کە ترەکینی ڕەشیان هەیە بەم کارت ڕەشایی ئەو ناوچە تایبەتانە نامێنێت،
🔸لیمۆ بۆ ڕون بون و نەرمی پێست؛ هەنگوین و ئاوی لیمۆ و زەیتی زەیتون بەڕێژەی یەکسان تێکەڵ بکە و بیدە لە پێسستت ئەم ماسکە باشترین ماسکی پێستی وشک و حەساس و هەموو پێستەکانی دیکەیە...

Photos from ‎خانم - LADY‎'s post 21/03/2021

نەعنا یەکێکە لەو سەوزانەی سوودێکی زۆری هەیە و دەکرێت ڕۆژانە لەماڵەوە لەگەڵ هەموو ژەمێکدا بیخۆیت بەتایبەت ژەمە قورسەکان، چونکە یارمەتیدەرێکی باشی گەدەیە و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.

نەعنا بۆ هەرسکردن زۆر گرنگە، گەڵاکانی دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسان، کە بۆ هەرسکردن پێویستن، لەهەمانکاتدا بۆنی نەعنا دەتوانێت لیکی دەم زۆر بکات، کە بۆ هەرسی خۆراک پێویستە.

بۆنی سروشتی و تازەی نەعنا، چارەسەرێکی خێرایە بۆ سەر ئێشە و لابردنی هێڵنجدان، هێورکەرەوەیەکی سروشتی بەهێزە، تەنیا بە مەساجی ناوچاوان بە زەیتی نەعنا سەرئێشە کەم دەبێتەوە.

بۆنی بەهێزی نەعنا لووت و قورگ وسییەکان پاک دەکاتەوە، بۆ کۆکەش بەسوودە، نەعنا دەوڵەمەندە بە ئەنتی بەکتریا و دژە هەوکردنەکان، کە ئازاری سییەکان کەمدەکاتەوە.

بۆنی نەعنا ترس و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەم دەکاتەوە، هێورکەرەوەیە، بۆنەکەی بڕێکی کەم لە "سێروتۆنین" لە مێشکدا دروست دەکات، دەتوانیت هەندێکجار بە نەعنا گەرماو بکەن.

نەعنا دەتوانێت بۆ پاککردنەوەی زیپکە، لابردنی خورووی پێست بەکاربێت، لەهەمانکاتدا بۆ چارەسەری جێگەی گەزینی مێرووەکان، مێشولە، زەردەواڵە، هەنگ، مێروولە بەسوودە، گەڵای نەعنا دەولەمەدە بە دژەئۆکسان کە پێست دەدرەوشێنێتەوە، دژە هەوکردن و دژە بەکتریایەو پێست پاک دەکاتەوە.

لەگەڵ ژەمەخواردنەکانتان دەکرێت نەعنا بخۆن، چونکە خێراتر کێشتان دادەبەزێنێت، نەعنا چەوریی دەسووتێنێت و دەیکات بە وزە.

نەعنا سییەکان پاکدەکاتەوە، خواردنی بەردەوامی بۆ رەبۆ زۆرباشە، ترشەڵۆکی "رۆزمارینیکی" تێدایە کە دژەئۆکسانێکی بەهێزە.

نەعنا رێگە لە گەشەکردنی بەکتریا خراپەکانی ناودەم دەگرێت، بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێت.

توێژینەوەکان دەریدەخەن، نەعنا دەتوانیت رێگە لە هەندێک جۆری شێرپەنجە بگرێت.

21/03/2021

بزانە ڕجیمی سەوز چییە و سوودەکانی چین؟
ڕجیمی سەوز بریتییە لەو ڕژێمە خۆراکییەی کە پشت بە خۆراکە سروشتییە ڕەنگ سەوزەکان دەبەستێت. واتا پێویستە ئەو کەسەی ئەم جۆرە ڕجیمە پەیڕەو دەکات، خۆی لە چەوریی و خۆراکى دەستکرد و نیشاستە دوور بگرێت و ڕۆژانە سەوزە و میوە سەوزەکان بخوات، وەک:
• ڕێواس – چوالە – بیبەری سەوز – کەلەرمی سەوز – کاهوو – برۆکلی – خەیار – ترۆزى – سڵق – سپێناغ – جەرجیر – نەعنا – کەرەوز – ڕێحانە – شویت – مەعدەنووس – کوزەڵە – تەرخوون – پاقلەى تەڕ(سەوز) – لۆبیاى تەڕ – فاسۆڵیاى تەڕ – تەڕەپیاز – کولەکە – کیوی – ئەڤۆکادۆ – بامێ – کنگر – مزرە سێو – لیمۆى سەوز – ترێی سەوز – سێوی سەوز – گەڵای توور
سوودەکانى ڕجیمی سەوز:
• کێشی زیادەى لەش دادەبەزێنێت.
• ئەگەر کێشت گونجاو بێت ئەوا لەشت بە ڕێکی دەهێڵێتەوە.
• قۆڵۆن لە نەخۆشی دەپارێزێت.
• گەدە لە نەخۆشی دەپارێزێت.
• ڕیخۆڵەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت.
• پێست لە نەخۆشی دور دەخاتەوە و بە گەنجى دەیهێڵێتەوە.
• سیستمی بەرگری لەش بە هێز دەکات.
• ڕێگریی دەکات لە تووشبوونی مرۆڤ بە جۆرەکانى شێرپەنجە.
• کردارى هەناسەدان باش دەکات.
• تەندروستی کۆئەندامى دەرهاویشتن دەپارێزێت.
• دڵ و مێشک لە جەڵتە و نەخۆشییەکانى دیکە دەپارێزێت.
• خوێنبەرەکان لە ڕەقبوون و تەسکبوونەوە و داخران دەپارێزێت.
• سووڕی خوێن چالاک دەکات.
• جگەر و سییەکان بە تەندروستی و پاکى دەهێڵێتەوە.

Want your business to be the top-listed Beauty Salon in Kirkuk?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


شەقامی کۆماری
Kirkuk
36006